سلێمانی..ئەو كەسەی‌ لە باخی‌ گشتی‌ هاووڵاتییەكی برینداركرد دەستگیركرا

21/05/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، ئەو كەسەی‌ لە باخی‌ گشتی‌ كەسێكی‌ بریندار كرد، لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەستگیركرا.
پێشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ (سێشەممە) لە باخی گشتی شاری سلێمانی گەنجێك تەقەی‌ لە كەسێكی دیكە كردو برینداری كرد، دواتر تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ فریاكەوتنەوە دەستگیركرا.
تۆمەتبارەكە لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 2000ەو لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەراوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە، لێكۆڵینەوەكانیش دەستیانپێكردوە.
بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رونیشیكردوەتەوە، دوای‌ روداوەكە لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە بریندارەكە رەوانەی‌ نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group