رەغد سەدام حسێن لەسەر هەواڵی مردنی دایكی هاتە دەنگ

22/05/2019 عێراق

نەوا
رەغد سەدام حسێن كچی سەرۆكی پێشوتری عێراق راستی هەواڵی مردنی (ساجیدە خەیروڵا تولفاح)ی دایكی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكات.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رەغد سەدام حسێن هەواڵی مردنی دایكی رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت دایكی تەندروستی باشە و تەمەنیش رۆڵی خۆی هەیە، دەشڵێت: "ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە راست نین".
ئەو لێدوانەی كچی سەرۆكی پێشوتری عێراق لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە هات كە باسیان لە مردنی (ساجیدە خەیروڵا تولفاح)ی تەمەن (82) ساڵ و خێزانی سەدام حسێن كردبوو.
ساجیدە خەیروڵا تولفاح لەدایكبوونی (24)ی حوزەیرانی ساڵی 1937ی شاری تكریتە، وەك مامۆستایەكیش لەقوتابخانەیەكی سەرەتای كاریكردووە و كچی خاڵی سەدام حسێنی سەرۆكی پێشوتری عێراقە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group