وەزیری نەوتی عێراق: بەغدا پابەندە بە ناردنی موچە بۆ هەرێم

22/05/2019 عێراق
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق

نەوا
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: هەرێمی كوردستان تا ئێستا نەوتی رادەستی ناوەند نەكردووە، بەڵام عێراق پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق، بە كەناڵی كوردساتی راگەیاندووە: بەپێی بودجەی ساڵی 2019، پێویستە رۆژانە هەرێمی كوردستان 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی ناوەند بكات بۆ ئەوەی دواتر و لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەكانی جیهان بكرێت، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕە نەوتە رادەستی بەغداد نەكراوە.
وەزیری نەوتی عێراق هیوای خواست لە داهاتوویەكی نزیكدا، دیدار و كۆبوونەوەی نێوان لێپرسراوانی ناوەند و حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی یەكلایی كردنەوەی ئەم پرسە بەڕێوەبچێت. 
وتیشی: بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2019، بەغداد پابەندی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group