فیفا دوابڕیار لەبارەی ژمارەی هەڵبژاردەكانی بەشدار لە مۆندیالی 2022 دەدات

22/05/2019 وەرزش
یەكێك لە یاریگاكانی قەتەر

نەوا
یەكێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) دوپاتیدەكاتەوە، كە یارییەكانی مۆندیالی ساڵی 2022ی قەتەر هەر 32 هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەكەن.
پێشتر فیفا بیرۆكەی ئەوەی هەبو كە 48 هەڵبژاردە لە مۆندیالی قەتەرەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەكەدا دەكەن، بەڵام بڕیاری داوە دەستبەرداری ئەو هەنگاوە ببێت.
فیفا لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، كە لەگەڵ قەتەر وتووێژی كردوە لەبارەی ئەگەری زیادكردنی ژمارەی هەڵبژاردە بەشدارەكان و میوانداریكردنی هەندێك لە یارییەكان لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە. بەڵام پاش راوێژێكی گشتگیر و قوڵ گەیشتونەتە پوختەی ئەوەی لەم دۆخەی ئێستادا ناكرێت ئەو پێشنیارە جێبەجێ بكرێت.
فیفا لە كۆتاییشدا دەڵێت "بەو پێیە مۆندیالی 2022 وەك ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بە بەشداری 32 هەڵبژاردە رێكدەخرێت".
دوای ئەو بڕیارە، مۆندیالی 2026 بۆ یەكەمجار سێ وڵات (ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیك) میوانداری دەكەن و ژمارەی هەڵبژاردەكانیش دەبێتە 48.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group