نه‌وا
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ئاگای له زۆرینه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده" هه‌یه، له‌گه‌ڵ توركه‌كان و هاوبه‌شه خۆجێییهكانیشدا كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام.
جێمس جێفری نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ سوریا له دانیشتنێكیتایبهت به سوریا له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته‌كه‌ی، وتویه‌تی "كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ توركه‌كان و هه‌سه‌ده‌دا درێژه‌یان هه‌یه، به‌ڵام هێشتا نه‌مانتوانیوه بگه‌ینه رێككه‌وتنێك".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده درێژه‌پێده‌ده‌ن به‌وپێیه‌ی هاوبه‌شێكی سه‌ربازییه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.
وتیشی "هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی هاوبه‌شمان نییه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده، ته‌نها بونمان له‌و ناوچانه‌دا هه‌یه، كه له‌ژێر هه‌ژمونی سه‌ربازی و ئیداری ئه‌واندایه، بۆیه ده‌بێت په‌یوه‌ندی عهقلانیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان و پشتیوانیشیان بكه‌ین".