نه‌وا
خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه له‌شاری سلێمانی گردبونه‌وه و لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه‌ش سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی پرۆژه گه‌شتیارییه‌كه له سلێمانی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان سازكرد و یه‌كێك له‌خاوه‌ن پشكه‌كانیش وتی "مه‌به‌ست له‌گردبوونه‌مان ئه‌وه‌یه ده‌نگی ناڕه‌زاییمان بگه‌یه‌نینه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای سلێمانی".
وتیشی "دوای گردبونه‌وه‌كه‌مان، پارێزه‌ره‌كه‌مان له ئاسایشی سلێمانی سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات و داوای مافه‌كانمان ده‌كه‌ین".