پاكستان تاقیكردنەوەیەكی موشەكیی نوێ ئەنجامدەدات

23/05/2019 جیهان
تاقیكردنەوەیەكی موشەكی

نەوا
حكومەتی پاكستان رایدەگەیەنێت: تاقیكردنەوەیەكی موشەكیی بە سەركەوتوویی لەسەر موشەكیی شاهین-2ی بالیستی ئەنجامداوە كە لەتوانایدایە كڵاوەی ئەتۆمی و كڵاوەی ئاسایی هەڵبگرێت، هەروەك لەتواناشیدایە لە دووری 1500 كیلۆمەترەوە ئامانجەكەی بپێكێت.
سوپای پاكستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، وڵاتەكەی تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی لەسەر موشەكی شاهین-2 ئەنجامداوە كە دەتوانێت هەردوو كڵاوەی ئەتۆمی و ئاسایی هەڵبگرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم تاقیكردنەوە موشەكییە سەركەوتووە بۆ پاكستان هاوكات رۆڵی گرنگی هەیە لەڕووی پاراستنی سەقامگیری ستراتیژی لەناوچەكە.
پاكستان پێش 15 ساڵ و لە مانگی ئازاری ساڵی 2004 یەكەم تاقیكردنەوەی موشەكیی ئەنجامداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group