میسر.. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زەنگی مەترسی لێدرا

23/05/2019 جیهان

نەوا
دوای ئەوەی پلەكانی گەرما لە میسر گەیشتە سەرو 45 پلە، لەهەندێك شار زەنگی مەترسی لێدراو، بەهۆی گەرمای بەتینیشەوە ئاگر لەچەند شوێنێك كەوتەوە و 3 كەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژنامەی حكومی میسر ناسراو بە ئەلئەهرام رایگەیاندووە كە لە شاری مەنوفیە كارگەیەكی پلاستیك بەهۆی گەرمای بەتینەوە ئاگری تێبەر بووە و سێ كەس بە هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەش و لە شاری شەرەم شێخی گەشتیاری، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە ئاگر لە بازارێكدا كەوتۆتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group