نه‌وا
ده‌نگۆی چونی نه‌یمار داسیلڤای به‌رازیلی بۆ ریاڵ مه‌درید چڕترده‌بێته‌وه، جارێ هیچیش نه‌بوه كاردانه‌وه هاتوه‌ته‌ئاراوه.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی "فۆكس سپۆرتس" بێت، ماركۆ ئه‌سینسیۆ یاریزانی ریاڵ مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر نه‌یمار بچێته تیمه‌كه‌یانه‌وه، ئه‌وا ماڵئاوایی ده‌كات، چونكه پێیوایه به چونی ئیدن هازارد و لۆكا یۆڤیچ و نه‌یمار ئه‌وا چانسی یاریكردنی زۆر كه‌مده‌بێته‌وه.
ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش له‌كاتێكدایه، كه تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سان جێرمانی فه‌ره‌نسی زۆر له نه‌یمار توڕه‌یه، چونكه به‌بێ پرسی ئه‌و و به‌ر له ته‌واوبونی خولی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌رازیل.
ماڵپه‌ڕی "لو 10 سپۆرت"ی فه‌ره‌نسی بڵاویكردوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی نه‌یمار به‌هۆی هێرشكردنه‌سه‌ر هانده‌رێك، له یاریكردن راگیرا، مۆڵه‌تی له ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌رازیل تا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ پاڵه‌وانێتی جامی ئه‌مریكای لاتین "كوپا ئه‌مریكا" ئاماده بكات، به‌ڵام هیچ مۆڵه‌تێكی له تۆخێل وه‌رنه‌گرتوه و ئه‌وه‌ش راهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی توڕه‌كردوه.