نه‌وا
جۆردان هندرسۆن كاپتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی باس له یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كات به‌رانبه‌ر تۆتنهام و ده‌ڵێت "به‌رگه‌ی دۆڕاندنێكی دیكه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ناگرین".
وه‌رزی رابردو ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ گه‌یشتنه یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ و یانه ئینگلیزییه‌كه به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر به گۆڵێك دۆڕا و نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا. ئێستاش هندرسۆن له ته‌مه‌نی 29 ساڵی نزیكده‌بێته‌وه و به رۆژنامه‌ی "میرۆر"ی به‌ریتانی وتوه "ئومێده‌وارم نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌ینه‌وه، كه ده‌بێته دووه‌م نازناو له پاش 7 ساڵ به‌ده‌ستیبهێنم له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم". ئه‌و نازناوه‌ی باسی ده‌كات په‌یوه‌ندی به جامی یه‌كێتی پیشه‌گه‌رانی به‌ریتانیاوه هه‌یه نه‌ك خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
ده‌شڵێت "ده‌زانین كارێكی زه‌حمه‌ته..به‌ڕاستی زه‌حمه‌ته".
هه‌روه‌ها كاپتنه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ جه‌ختده‌كاته‌وه، كه مێژوو گرنگه و ده‌كرێت سود له زۆربه‌ی ئه‌و شتانه وه‌ربگرن، كه پێشتر به‌سه‌ر یانه‌كه‌یاندا هاتوه.