نەوا
لەئەنجامی سێ تەقینەوەی یەك لە دوای یەك لە لە پایتەختی نیپال 11 كەس بوونە قوربانی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی یەك شەممە سێ تەقینەوەی یەك لەدوای یەك سێ ناوچەی جیاوازی كاتماندۆی پایتەختی نیپاڵی كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و حەوتی دیكەش برینداربون.
لەوبارەیەوە پۆلیسی نیپاڵ رایگەیاندوە، گومانیان لەگروپێكی جوداخوازی ماوییە كە پێشتر گومانی كردەوەی توندوتیژییان لێكراوە.
بەپێی زانیارییەكان یەكێك لەكوژراوەكان لەناو ماڵێكدا بەهۆی تەقینەوەوە كوژراوە لەناوچەی غاتیكولۆ لەناوەراستی پایتەخت.
تەقینەوەی دوەمیش لەنزیك سەرتاشخانەیەك لەناوچەی سوكێزرا لەقەراغی شار رویداوە و بەهۆیەوە سێ كەس كوژراون.
تەقینەوەی سێیەمیش لەناوچەی تانكۆتی پایتەخت رویداوە و بەهۆیەوە دو كەس برینداربون.