نەتەوە جیاوازەكان لە فێستیڤاڵی رەمەزاندا كۆدەبنەوە

29/05/2019 هەمەڕەنگ

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەمەبەستی بەردەوامیدان بە پێكەوەژیان و چۆنییەتی گەشەكردنی كۆمەڵایەتییانەی كلتووری لە كوردستان، ماڵی توركمانی سەربە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم ساڵانە فێستیڤاڵی رەمەزان ساز دەكات.
لەوبارەیەوە گەیلان ئاڵتی بارماغ بەڕێوەبەری گشتی ماڵی توركمانی بە رادیۆ نەوای راگەیاند، ساڵانە فێستیڤالی ماڵی توركمانی لە شاری هەولێر ساز دەكەن و خەرجی و پێداویستییەكانیشی لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.

      

 

باسی لەوەشكرد، ئەو فێستیڤاڵە تێكەڵەیەكی نەتەوەیی توركمان و كورد و عەرەبە و توركمانەكان بە یاری سینی سنیانێ و كوردەكانیش بە كڵاوێن و عەرەبەكانیش بە یاری كلتوری خۆیان بەشداردەبن، ئینجا شەوانەش بە ئاهەنگی گۆرانی قۆریانی توركمانی و حەیرانی كوردی و عەتابەی عەرەبی دەڕازێنرێتەوە.
ئەو بەڕێوەبەرەی ماڵی توركمانی باسی لەوەكرد ئامانجی ئەو فێستیڤاڵە تەنها بەیەكەوەژیان و قوڵتركردنەوەی گیانی بەیەكەوە بوونە و دەرفەتی لێكنزیكبونەوەی دورەكانیشە.

      

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group