ئۆباما: لە شكستی میسی-یەوە فێربن

30/05/2019 وەرزش

نەوا
باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئامۆژگاری گەنجان دەكات بەوەی لە شكستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە فێر ببن.
ئۆباما لە كۆنگرەی "ئیكسما"ی ئابوری لە پۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیا لەوتارێكدا دەڵێت "سەرەڕای ئەوەی میسی یاریزانێكی نایابە، بەڵام هەڵبژاردەی ئەرجەنتین كێشەی هەیە لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی".
ئاماژەی بەوەشداوە، ئامۆژگاری بۆ گەنجان ئەوەیە دڵنیابن لەوەی تەنها چەند كەسانێكی زۆر كەم دەتوانن بەتەنها دەستكەوت بەدەستبهێنن، تەنانەت ئەوانەشی بلیمەتن لەگەڵ كەسانی دیكە كاردەكەن بۆ گەشەپێدانی خۆیان.
سەرەڕای ئەوەی لیۆنێل مێسی بە یەكێك لەباشترین یاریزانەكانی مێژووی تۆپی پێ‌ دادەنرێت، بەڵام دەستكەوتێكی بەرچاوی لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا نەبوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group