خواست لە سەر پاقلاوەی عەنتاب زۆر زۆرە

01/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی رەمەزان داواكاری لەسەر پاقلاوەی عەنتاب بە جۆرێك زۆر بووە خاوەن كارگەكانی بەرهەمهێنانی پاقلاوە شەو و رۆژیان خستۆتەسەر یەك بۆئەوەی بە كارەكانیان رابگەن.

پاقلاوەی عەنتاب كە یەكەمین خۆراكی توركیا بوو لە لیستی خۆراكی یەكێتیی ئەوروپادا تۆمار بكرێت، لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست یەكێكە لەو پاقلاوە ناوازانەی داواكاری زۆری لەسەرە.

وەستاكانی دروستكردنی پاقلاوە كە بە ماندوبونێكی زۆر شیرینییەكە دروستدەكەن، بەهۆی زۆری خواست لەسەر پاقلاوە و پێڕانەگەیشتنیان، دوو رۆژە داواكارییەكان رەتدەكەنەوە، كە بۆ دروستكردنی پاقلاوە ئاراستەیان دەكرێت.

وەستا لەوەند ئاكتاش بە ئاژانسی ئەنادۆڵی وتوە، بەهۆی زۆری داواكاری لەسەر پاقلاوە شەو و رۆژیان خستۆتەسەر یەك و كاتێكی دیاریكراویان نەماوە بۆ دەستپێكردن و كۆتاییهێنان بەكار. دەشڵێت "بۆئەوەی بە كارەكانمان رابگەین، شاگردی دیكەیشمان گرتوە. ئێستا بە تێكڕایی رۆژانە 50 تۆن پاقلاوە لە عەنتاب دروست دەكرێ. لە رێگای كارگۆوە دەتوانرێ پاقلاوە بۆ هەموو پارێزگاكانی توركیا رەوانە بكرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group