لیڤەرپوڵ بوە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

01/06/2019 وەرزش

نەوا
ئەمشەو 1-6-2019 لیڤەرپوڵ توانی بە بردنەوەی لە تۆتنهام ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەم وەرزەدا.
لە یارییەكەدا هەر زۆر زوو محەمەد سەڵاحی گۆڵكەری میسری یانەی لیڤەرپوڵ توانی لە خولەكی 2ی سەرەتای یارییەكەدا بە لێدانێكی سزا گۆڵی دەستپێشخەری بكات. لە خولەكی 87یشدا دیڤۆك ئۆریگی گۆڵی دووەم و سەركەوتنی یەكجاری بۆ لیڤەرپوڵ تۆماركرد و نازناوەكەیان لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی مەدریدەوە بەدەستهێنا.
محەمەد سەڵاح بەو گۆڵەی تۆماریكرد، بوە یەكەم یاریزانی میسری لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا گۆڵ تۆمار بكات، دووەم یاریزانی عەرەبیشە ئەو دەستكەوتەی هەبێت، كە پێشتر بەناوی رابح مادجەری جەزائیرییەوە بو لەگەڵ یانەی پۆرتۆی پورتوگالی.
هەروەها بەگوێرەی تۆڕی "ئۆپتا" بۆ سەرژمێری، گۆڵەكەی محەمەد سەڵاح دووەم خێراترین گۆڵ بو لە یاری كۆتایی چاكپیۆنزلیگدا، كە پێشتر لە وەرزی 2005دا پاولۆ ماڵدینی بەرگریكاری ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە چركەی 50ی یارییەكەدا دژی لیڤەرپوڵ تۆماری كردبو، بەڵام ئەوەی سەڵاح لە چركەی 1:48ی سەرەتای یاریدا بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group