نه‌وا
رادیۆى NBRى نیمچه حكومى ئه‌مریكى له‌راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، ئه‌و دادگاییه‌ى له‌ناوچه كوردیه‌كانى سوریا بۆ چه‌كدارانى داعش دانراوه، زۆر به به‌زه‌ییتره له‌دادگاكانى عیراق، كه تائێستا ژماره‌یه‌ك سزاى له‌سێداره‌دانى ده‌ركردوه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه "هه‌رێمى كوردى له باكورى خۆرهه‌ڵاتى سوریا، حكومه‌تێكى بۆخۆى به‌سه‌رجه‌م لقه جێبه‌جێكار و یاسادانانه‌كانیه‌وه دروستكردووه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى رژێمى سوریا دانى پێدانانێت، به‌ڵام ئه‌و دادگاییه‌ى له‌و حكومه‌ته كوردیه‌دا بۆ چه‌كدارانى داعش دانراوه، زۆر له دادگاییكردنه‌كانى عیراق به به‌زه‌ییتره".
راپۆرته‌كه باسى دادگاییكردنێكى ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و ئه‌ندامى داعش ده‌كات، كه ژن و پیاون و تێیدا هاتوه "دادوه‌ره‌كه ژنێك بوو، كه كراسێكى سپى و پانتۆڵێكى شینى له‌به‌ردابوو، له‌لایه‌ن رێكخراوى داعش ئه‌و جلوبه‌رگانه قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌ندامانى داعش پێیان سه‌یربوو ژنێك دادگاییان ده‌كات، چه‌ند پرسیارێكى له یه‌كێك له چه‌كدارانى داعش كرد، كه به ئه‌میر ناسراوه و ناوى (ئه‌بو فه‌یسه‌ڵ عیراقی)یه و خه‌ڵكى عیراقه و یاریده‌ده‌رى یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى رێكخراوه‌كه بوه. له‌دادگاییه‌كه‌دا زۆر تۆقیو دیاربوو، پرسیاره‌كانیش بریتیبون له "بۆچى په‌یوه‌ندیت به‌داعشه‌وه كرد؟ له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند پاره‌ت كۆكرده‌وه؟ بۆچى خۆت راده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كرد؟ هیچ شتێكت ده‌وێت داوای بكه‌یت؟" تۆمه‌تباره‌كه‌ش داواى كرد خێزانه‌كه‌ى ئاگاداربكرێنه‌وه و پارێزه‌رێكى بۆ دابین بكه‌ن، به‌ده‌نگێكى زۆر نزم قسه‌ى ده‌كرد، دادوه‌ره‌كه‌ش داواى لێ‌كرد سه‌یرى ئه‌و بكات و ده‌نگى به‌رزبكاته‌وه".
ئه‌و راپۆرته ئه‌مریكییه رونیشیكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سزاى له‌سێداره‌دان له‌ناوچه كوردیه‌كاندا هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، بۆیه قورسترین سزا بۆ ئه‌میر زیندانیكردن ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 20 ساڵ، دادوه‌ره‌كه وتویه‌تى "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش بهێننه ئه‌م دادگایه، سزاى له‌سێداره‌دان ناسه‌پێنین به‌سه‌ریدا".
دادوه‌ره ژنه‌كه، كه ته‌مه‌نى 47 ساڵه، له شارى حه‌له‌ب یاساى ته‌واوكردوه و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ردا سیستمى دادوه‌رى ناوچه كوردیه‌كانیان دامه‌زراندوه و یاساى له‌سێداره‌دانیان هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه. رادیۆ ئه‌مریكییه‌كه له‌راپۆرته‌كه‌دا باسى له‌وه‌كردوه، چه‌كدارانى داعش به‌تایبه‌تى پیاوه‌كان باوه‌ڕناكه‌ن ژنێك دادگاییان ده‌كات، كاتێك ده‌یانبه‌ن و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، سه‌یرى ئه‌ملاو لا ده‌كه‌ن و دادوه‌ره‌كه‌ش پێیان ده‌ڵێت "سه‌یرى ئێره بكه‌ن، من لێره‌م، قسه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا ده‌كه‌م".
ئه‌و دادوه‌ره و هاوپیشه‌كانی له‌لایه‌ن رژێمى سوریاوه به‌تۆمه‌تى دامه‌زراندنى سیستمى دادوه‌رى جیا له ده‌وڵه‌ت، داواكراون، به‌هۆى نه‌بوونى پاسپۆرتیشه‌وه ناتوانن سه‌فه‌رى هیچ وڵاتێك بكه‌ن، هه‌رێمى كوردستانی عیراق نه‌بێت.