كەركوك.. 117 ملیۆن دینار بۆ توشبوانی شێرپەنجە كۆكرایەوە

04/06/2019

 

لە شاری كەركوك كەمپەینی كۆكردنەوەی هاوكاریی بۆ توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە كۆتای هات، ڕێكخەرانی كەمپەینەكەش ڕایدەگێنن بڕی زیاتر لە 117 ملیۆن دینار كۆكراوەتەوە.
ڕێكخەرانی كەمپەینی" بۆ گەڕانەوەی خەندە" لە نەخۆشخانەی شێرپەنجەی كەركوك كۆتاییان بە كەمپەینەكەیان هێنا كە ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوامبوو.
ڕەمەزان حاجی ڕەشید ڕێكخەری كەمپەینەكە ڕاگەیاند:" بڕی 117 ملێۆن و 200 هەزار دینارمان كۆكردووەتەوە، ئەو بڕە پارەیەی كە كۆكراتەوە نادرێت بە ئیدارەی نەخۆشخانەكە، بەڵكو بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەیەكی تەندروستی كەركوك و چەند پزیشكێكی پسپۆڕ دەرمان بۆ نەخۆشەكان دەكڕدرێت، ڕاستەوخۆ دوای جەژن دەستدەكەین بە كڕینی دەرمان، چ جۆرە دەرمانێك گرنگ و پێویست بێت ئەو دەرمانانە دەكڕین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group