نه‌وا
هه‌وادارانى دیارده فه‌له‌كییه‌كان پێویستیان به كڕینى پێداویستییه‌كانى دیارده‌یه‌كى گرنگى فه‌له‌كى نابێت كه وابڕیاره له رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو رووبدات و ده‌توانن به چاوى سه‌ر بیبینن.
له‌وباره‌یه‌وه ئاژانسى فه‌زایی ناساى ئه‌مریكى له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه‌وا له به‌روارى 10ى حوزه‌یران كه ده‌كاته رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، هه‌ساره‌ى موشته‌رى نزیك ده‌بێته‌وه له زه‌وى له نزیكترین خاڵدا.
ناسا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه ئه‌م دیارده فهلهكیه كاتێك رووده‌دات كه هه‌ساره‌ى موشته‌رى و خۆر ده‌كه‌ونه سه‌ر یه‌ك هێڵى ته‌ریبى به‌رامبه‌ر یه‌ك له‌گه‌ڵ زه‌وى.
هاوكات تۆڕى هه‌واڵى سى بی ئێسى ئه‌مریكى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، هه‌ساره زه‌به‌لاحه‌كه كه بهموشتهرى ناسراوه‌و ههسارهیهكه به‌هۆى زۆرى و چڕى گازێكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه، كاتێك تیشكى خۆر له‌و خاڵه نزیكه‌دا لێیده‌دات، تیشكدانهوهیهكى زۆر دره‌وشاوه‌ى پێده‌به‌خشێت به‌تایبه‌تى له شه‌ودا كه ده‌توانرێت به ئاسانى ببینرێت.
ئاژانسى ناسا ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه، له‌كاتى روودانى ئه‌و دیارده فهلهكیه ناوازه‌یه‌دا، له‌هه‌مانكاتدا ناسا ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه، كه ناتوانرێت به‌چاو ئه‌و چوار مانگه ببینرێت كه ده‌ورى هه‌ساره‌ى موشته‌ریان داوه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى چاویان كزه یاخود ده‌یانه‌وێت جوانتر و روونتر دیمه‌نى ئه‌و دیارده فهلهكیه ببینن، ئه‌وا ده‌توانن تیلیسكۆبى بچووك و هاوێنه‌ى تایبه‌ت به فه‌له‌كناسى به‌كاربهێنن.
هه‌ساره‌ى موشته‌رى كه به زه‌به‌لاحترین هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر هه‌ژمار ده‌كرێت و تاكه هه‌ساره‌یه كه چوار مانگى ده‌ورى ههسارهكهیداوه و ساڵانه ئه‌و دیارده فهلهكیه رووده‌دات، كاتێك هه‌ساره‌ى موشته‌رى ده‌كه‌وێته سه‌ر یه‌ك هێڵى ته‌ریب له‌گه‌ڵ خۆر و زه‌وى.