هۆشداری دەدرێت لە پیاكێشانی هەسارەیەكی گەورە بە زەویدا

08/06/2019 هەمەڕەنگ

"زەوی لە مەترسیدایە"
نەوا- دانيار فاروق
ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا هۆشداری دەدات لە ئەگەری كێشانی هەسارەیەكی گەورە بە زەویدا، لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی روسیائەلیەوم ئاماژە بە راگەیەندراوەكەی ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا ناسراو بە (ئی ئی ئێس ئەی) رایدەگەیاندووە، هەسارەكە ناوی 2006 QV89 یەو لە ئێستادا لە بۆشایی ئاسمانە و بەخێرایی 44 هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت لە كاتژمێرێكدا و لەزەوی نزیك بۆتەوە.
زانایان پێشبینی دەكەن لەنێوان 7 هەزار هەلدا، یەك هەلی هەیە بۆئەوەی خۆی بەزەویدا بكێشێت، لەلایەكی دیكەشەوە دەڵێن ئەگەری هەیە لە 9 ئەیلولی ئەمساڵدا خۆی بەزەویدا بكێشێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی پێگەی روسیا ئەلیەوم، قەبارەی هەسارەی 2006 QV89 نیوەی قەبارەی ئەو نەیزەكەیە كە لە ساڵی 2013 لە روسیا كەوتە خوارەوەو بوەهۆی برینداربوونی 1500 كەس.
لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی هەسارەی 2006 QV89 لە نەیزەكی تونگوسكا گەورەترە كە لەساڵی 1908 خۆی بەزەویدا كێشاو رووبەرێكی زۆری لەشاری لەندەن گرتەوە.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group