چین هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی توند لە ئەمریكا دەكات

11/06/2019 جیهان
گرژیەكانی نێوان چین و ئەمەریكا تووندتر دەبنەوە

نەوا

وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: "بەتوندی وەڵامی ئەمریكا دەدینەوە، ئەگەر هەوڵ بدات گرژییەكانی بازرگانی زیاد بكات".
وەزارەتی دەرەوەی چین كاردانەوەی نیشاندا لە هەمبەر ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، كە تێیدا هەڕەشەی ئەوەی كردبوو كە باجی گومركی زیاتر بەسەر چیندا دەسەپێنێت. 
لە وەڵامی ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپدا، وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند كە بەتوندی وەڵامی ئەمریكا دەدەنەوە، ئەگەر هەوڵ بدات گرژییەكانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات زیاد بكات.
رۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندبوو، كە چین بەناچاری رێككەوتنێكی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكادا واژوو دەكات.
دۆناڵد ترەمپ ئەوەشی وتبوو "ئەگەر شی جین پینگ سەرۆكی چین، لە لووتكەی (G-20)دا لە ژاپۆن ئامادە نەبێت، ئەوا باجی گومركی زیاتر بەسەر كەلوپەلە هاوردەكراوەكانی چیندا دەسەپێنیین".
لە ماوەكانی رابردوودا، باجی گومركی بە 250 ملیار دۆلار لە لایەن ئەمریكاوە بەسەر كەلوپەلە هاوردەكراوەكانی چیندا سەپێندرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group