فەرەنسا.. گروپێكی دژە مسوڵمان و جووەكان هەڵوەشێنرایەوە

11/06/2019 جیهان

نەوا

فەڕەنسا هەڵوەشاندنەوەی گرووپێكی توندڕەو كە پیلانی هێرشكردنە سەر موسڵمان و جووەكانی داڕشتبوو راگەیاند.
میدیاكانی فەرەنسا بڵاویانكردەوە بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە چەند مانگێكی خایاندووە، گرووپێكی توندڕەو كە پیلانی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی دژبە موسڵمان و جووەكان داڕشتبوو هەڵوەشێندراوەتەوە و لە ئەیلوولی 2018 تاوەكو ئایاری 2019 پێنج كەس لە ئەندامانی  گرووپەكە دەستگیركراون.
لێكۆڵینەوەكان لە حەوتی ئەیلوولی 2018 بە دەستگیركردنی پۆلیسێكی سەر گرووپەكە دەست پێ دەكات كە لە ماڵەكەیدا دەست بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی سەربازی و بڕێك تەقەمەنیدا گیراوە، بەوەیش رێگری لە ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group