واشنتۆن پۆست: داعش بەرپرسیارە لە سووتاندنی دەغڵودانی جوتیارانی عێراق

11/06/2019 عێراق

نەوا
رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاماژە بەوەدەكات، چەكدارانی داعش بەرپرسیارن لەسووتاندنی دەغڵودانی جووتیارانی عیراق.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەو رووداوی ئاگركەوتنەوانەی لە كێڵگە كشتوكاڵییەكانی عێراقدا روودەدەن، هەوڵێكی داعشە بۆ ئەوەی گوندەكانی عێراق لە رەوشێكی ناسەقامگیردا بمێننەوە و بكرێنە ناوچەیەك كە گونجاو بێت بۆ كاری رێكخراوەكە.
هاوكات ئاماژە بۆئەوەكراوە، سەرباری ئەوەی داعش بەرپرسیارە لە زۆرێك لە رووداوەكانی ئاگر كەوتنەوە لە كێڵگە كشتوكاڵییەكانی عێراقدا، بەڵام هەندێك لایەنیش ئەو هەلەیان قۆستووەتەوەو لەو رێیەوە هەوڵی بەدیهێنانی ئامانجەكانیان دەدەن.
لەچەند رۆژی رابردوودا و لەكاتی وەرزی دروێنەكردنی دەغڵودانی جوتیاران لەكاتەكانی شەودا ئاگر بەردەدرایە خەلەوخەرمانەكانیان و تائێستاش بەهەزاران دۆنم زەوی جوتیاران لەناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق و بەشێك لەهەرێمی كوردستانیشەوە بەهۆی سووتاندنیانەوە زیانێكی زۆر بەر جوتیارانی ئەو ناوچانە كەوتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group