هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی: هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازیمان له‌ عیراقدا نییه‌

12/06/2019 عێراق

نه‌وا
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تى ئاشكرایكرد، هیچ بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى راهێنانى نییه‌ له‌ عیراقدا و هێزه‌كانیان له‌سه‌ر بانگهێشتى حكومه‌تى عیراق هاتوون.
له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا كریستۆڤه‌ر كیگا یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تى له‌ عیراق وتى "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عیراقى هاتوون و هیچ بنكه‌یه‌كى راهێنانمان له‌ عیراقدا نییه‌، هیچ پرۆسه‌یه‌كى شه‌ڕكردنى سه‌ربه‌خۆش ئه‌نجام ناده‌ین".
لیوا كریستۆڤه‌ر رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌شدارن له‌ بنكه‌ سه‌ربازیه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عیراقدا، رزگاركردنى عیراق له‌ هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌هێزكردنى سه‌قامگیرى و ئاسایشى عیراقیش ئه‌ركى هه‌ردوو هێزه‌كه‌یه‌ به‌هاوبه‌شى.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group