ئەمریكا هەندێك لە مەشقە سەربازییەكانی بۆ توركیا راگرت

12/06/2019 جیهان
نەوا
پاتریك شاناهان جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایگەیاند، سبەینێ (پێنجشەممە) لەگەڵ خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا سەبارەت بە پرسی قەیرانی سیستمی دژەرۆكێتیS-400 ی روسیا بە تەلەفۆن گفتوگۆ دەكات و كۆتایی ئەم مانگەش كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدەن.
دوای ئەوەی شاناهان رۆژی هەینی لەبارەی بەشداریكردنی توركیاوە لە پرۆگرامی فڕۆكەی جەنگی F-35 نامەیەكی ئاراستەی خولوسی ئاكار كردبوو، لەبەرانبەر پرسیاری رۆژنامەنووسێك كە ئایا وەڵامی ئەو نامەیەی وەرگرتۆتەوە، شاناهان وتی "لەو باوەڕەدام ئەم پرسە بۆتە پرسێكی هەفتانە، كە دەبێت تازەی بكەینەوە. سبەی لەگەڵ وەزیر ئاكاردا لەبارەی هەر بەرەوپێشچونێك و پێدانی زانیاری بەیەكتر، پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەم. لەبارەی مەشقپێكردنەوە هەندێك چالاكیمان وەستاندوە. هیچ جۆرە چالاكییەكی چاودێریمان رانەگرتوە. سبەی بیروڕا ئاڵوگۆر دەكەین لەسەرئەوەی چی بەرەوپێشچوونێك هاتۆتە ئاراوە. ئەوەی كە ئێستا دەتوانم بیڵێم ئەمەیە".
لەلایەن خۆیەوە خولوسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا دەڵێت "شێوازی (پەیامەكەی شاناهان) گونجاو نەبوو لەگەڵ رۆحیەتی هاوپەیمانی. لە ئامادەكاریداین بۆ وەڵامدانەوەی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group