ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكانی راگەیاند

12/06/2019

نەوا
بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر كە خەڵكی شاری موسڵە، لە هەولێر بە زیاتر لە چوار كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دەستگیركرا.
ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە لە راگەیەنراوێكدا باسی لەوەكردووە، "تۆمەتبارەكە ناوی (ا. غ. ج. م.)ـە و لەكاتی دەستگیركردنیدا چوار كلیۆ‌ و 100 گرام ماددەی هۆشبەری لەجۆری هیرۆیین پێبووە".
لە راگەیەنراوەدا هاتووە "ئەو بازرگانە خەڵكی شاری موسڵە لە 28-5-2019 لە هەولێر دەستگیركراوە. ئەو بازرگانە ماددە هۆشبەرەكەی لە شاری موسڵەوە بۆ هەولێر هێناوە".
ئاسایشی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان دەكات لەكاتی بوونی هەر زانیارییەك لەسەر كەسانی گومانلێكراو، هێزە ئەمنییەكان ئاگاداربكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group