ترامپ داوای بڵاوەپێكردنی مارینز لەناو خاكی 4 وڵاتی عەرەبی دەكات

12/06/2019 جیهان
هێزی مارینز لەكاتی جەنگی عێراقدا

نەوا
دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا داوادەكات هەزاران سەربازی وڵاتەكەی ناسراو بە مارینز لە یەمەن، سوریا، ئوردن و لوبنان بڵاوبكرێنەوە.
لەوبارەیەوە كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، ترامپ داوای لە كۆنگرێسی وڵاتەكەیكردووە ژمارەیەكی دیاریكراو لەهێزی سەربازیی ئەمریكی لە یەمەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی سەر بە قاعیدە و لە سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بڵاوبكرێنەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڵاوكردنەوەی هێزەكانیش لە سوریا، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردییەكانی ئەو وڵاتە دەبێت.
ترامپ داواشی لە كۆنگرێس كردووە، نزیكەی 2 هەزار و 900 سەربازی ئەمریكی لە ئوردن و 60 سەرباز لە لوبنان لەسەر داواكاری حكومەتی ئەو وڵاتانە، بۆ پاراستنی ئەمنیەت و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بڵاوبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان دژ بە هەڕەشەی تیرۆریستان لە عێراق و سوریا بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group