ئەمریكا سزا بەسەر كۆمپانیایەكی عێراق دەسەپێنێت

12/06/2019 عێراق

نەوا
ئیدارەی ئەمریكا سزای بەسەر كۆمپانیایەكی عێراقی و دوو بەڕێوەبەری ئەو كۆمپانیایە سەپاند بەھۆی بوونی پەیوەندیان بە هێزی قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سزای بەسەر كۆمپانیای South Wealth Resources و دوو بەڕێوەیەری ئەو كۆمپانیایە بە ناوەكانی (مەككی كازم عەبدولحەمید ئەلئەسەدی) و (محەمەد حوسێن ساڵح ئەلحەسەنی) لە شاری بەغدا سەپاندووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو كۆمپانیایە پەیوەندی بە پێكهاتەی هێزی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەبووە و بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار چەكی بۆ بردووە.
جەخت لەوەشكراوەتەوە، كە ئەو كۆمپانیایە توانای گەیشتن بە سیستەمی دارایی عێراقی بۆ هێزی قودس دەستەبەر كردووە، كە ئەمەش بە مانای پێشێلكردنی سزاكانی ئەمریكا دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group