نه‌وا
ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى روسیا ده‌ڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ئه‌مریكا به‌رده‌وام به‌ره‌و تێكچون ده‌چێت و له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌ڕوات.
ڤلادیمێر پوتین له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "میر"ى روسى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان مۆسكۆ و واشنتۆن تێكچوه و له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌چێت.
وتیشى "ئیداره‌ى ئێستاى ئه‌مریكا له‌ماوه‌ى ساڵانى رابردودا ده‌یان بڕیارى داوه، كه تایبه‌تن به‌سزا دژى روسیا".
سه‌رۆكى روسیا رونیشیكردوه‌ته‌وه، هیواخوازن مۆسكۆ و واشنتۆن له‌كۆبوونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى G20 له‌بوارى ئابورى جیهانیدا چاره‌سه‌رى بنیادنه‌رانه بدۆزنه‌وه.
بڕیاره رۆژانى 28 و 29ى ئه‌م مانگه كۆبونه‌وه‌كانى لوتكه‌ى G20 له‌شارى "ئۆساكا"ى ژاپۆن ئه‌نجام بدرێت.