"ئەگەر ئێران بخوازێت گەرووی هورمز دابخات بە ئاشكرا دەیكات"

17/06/2019 جیهان
محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران

نەوا
محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران رایگەیاند ئەگەر وڵاتەكەی بخوازێت گەرووی هورمز دابخات ئەوا بە ئاشكرا رایدەگەیەنێت.
باقری لە لێدوانێكدا بۆ میدیای فەرمی ئێران، رایگەیاند ئەگەر وڵاتەكەی خوازیاری داخستنی گەرووی هورمز بێت ئەوا بە ئاشكرا رایدەگەیەنێت.
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەدا كە ئاسایش و ئارامی كەنداو و گەرووی هورمز بۆ وڵاتەكەی زۆر گرنگە و هاوتای ئاسایسی ئێرانە و وتی: ''ئێمە قبوڵی ناكەین یەك دوو رووداوی ناوچەكە بخەنە ئەستۆی ئێمە. ئەمانە پیلانی دوژمنانن بۆ دروستكردنی گومان لەسەرمان''.
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران تۆمەتەكانی ئەمریكا، سعوودیە و ئیسرائیل بەرامبەر وڵاتەكەی رەتكردەوە كە بە هێرشەكانی سەر بەندەری فوجێرەی ئیمارات و هێرشكردنە سەر كەشتی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان تۆمەتباری دەكەن و رایگەیاند، ئەو لێدوانانە بە جدی وەرناگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group