به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ده‌ستگیركرا

18/06/2019 وەرزش

نه‌وا
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌) ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا، میشێل پلاتینی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا "یوێفا"یان له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركرد.
سه‌رچاوه‌كانی میدیای فه‌ره‌نسی بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شێوازی به‌خشینی مافی میوانداریكردنی مۆندیالی 2022 به‌ قه‌ته‌ر ده‌ستپێكردوه‌ و گومانی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌وحه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاری وه‌ك به‌رتیل دابێت به‌ به‌رپرسانی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان "فیفا" و یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی كیشوه‌ره‌كان و وڵاتان.
پێشتریش جۆزێف سیپ پلاته‌ر سه‌رۆكی پێشوی فیفا ئاشكرایكردبو، كه‌ نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی پێشوی فه‌ره‌نسا، پلاتینی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن به‌ دۆسێی قه‌ته‌ر بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2022.
له‌ 2ی دیسه‌مبه‌ری 2010دا فیفا رێوڕه‌سمێكی رێكخست و تێیدا راگه‌یه‌ندرا رێكخستنی مۆندیالی 2018 بدات به‌ روسیا نه‌ك ئینگلته‌را، مۆندیالی 2022ش بدرێت به‌ قه‌ته‌ر نه‌ك ئه‌مریكا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group