سیمیۆنی: میسی پێویستی بە پاڵپشتی یاریزانانی ئەرجەنتینە

18/06/2019 وەرزش

نەوا
دیێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دوپاتیدەكاتەوە، لیۆنێل میسی هاونیشتمانی پێویستە پاڵپشتی تەواوی هاوڕێكانی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ دابین بكرێت.
لە یەكەم یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە كۆپا ئەمریكادا، كە یارییەكانی لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت، بە دوو گۆڵی بێوەڵام بە هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا دۆڕا.
لەبارەی ئاستی میسی و ئەرجەنتینەوە، سیمیۆنی بۆ كەناڵی فۆكس سپۆرت وتویەتی "میسی دەتوانێت چارەسەر لە هەر یارییەك و لە بەرانبەر هەر تیمێك بدۆزێتەوە، بەڵام پێویستی بە پاڵشتی هاوڕێكانی چواردەوری هەیە".
وتیشی "پێویستە هاوڕێكانی چواردەوری میسی هەست بە توانای خۆیان بكەن و لە پاڵ میسیدا بە متمانەی باڵاوە یاری بكەن".
راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە دەشڵێت "كەمترین گومانم نییە لە توانا و پێگەی میسی، لەبەرئەوەی لەگەڵ هەر دۆخێكدا بێت هەڵدەكات و لەگەڵ هەر پێكهاتەیەكدا بێت هەمیشە دەیەوێت یاری بباتەوە، ئەوەش هەموو رۆژێك لە ئیسپانیا دەبینم".
پێداگیری دەكات لەوەی بەدەستهێنانی بردنەوە ئاسان نییە، هەرچەندە هەمیشە وا دەزانن، كە خۆیان باشترینن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group