وەك هێزێكی سیاسی رەخنەگر دەمێنینەوە

19/06/2019

نەوا
بزوتنەوەی گۆڕان لە رونكردنەوەیەكدا جەخت لەوە دەكاتەوە وەك هێزێكی سیاسی مەدەنی رەخنەگر دەمێنێتەوە و هەمیشە بە شێوازێكی شارستانی لە دژی كارە نادەستوری و نایاساییەكان دەوەستێتەوە، هەروەك پشتگیری لە سەرجەم ئەو رەخنانە دەكات، كە لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا دەگیرێن.
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە، هەر رەخنەیەك لەلایەن هەڵسوڕاوانی حزبی و حكومەت و پەرلەمانەوە بگیرێت بە ناڕەوا بۆ مەرام و بەرژەوەندی كەسێتی و بۆ خۆنواندن و خۆدەرخستن بە زمانێكی ناشایستە و ناشارستانی، گوزارشت لە سیاسەت و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان ناكات، بەڵكو رەتیشیدەكاتەوە


هەروەك لە رونكردنەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەوەی كێشە و پرسی نەوت و غاز، مادەی (140)، بودجەی ساڵانە و پێشمەرگە، كە هەموویان پرسی نیشتمانین، نابێت بكرێت بە بابەتی موزایەدە لەنێوان لایەنەكانی هەرێمدا و دەبێت بە رێكاری دەستوری و یاسایی چارەسەر بكرێت لە نێوان هەرێم و بەغدا، بەبەشداری و هاوكاری و هەماهەنگی تەواوی لایەنەكانی كوردستان لە بەغدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group