راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بە كافالەت ئازادكرا

20/06/2019 عێراق
راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت

نەوا
لەبارەی ئەو سكاڵایەی لەسەری تۆماركراوە رۆژی پێنج شەممە راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت، چووە بەردەم دادگای كەركوك بۆ وەرگرتنی وتەكانی و بەكافالەت ئازاد كرا.
بەپێی زانیارییەكان، راكان سەعید جبوری لە دادگای كەركوك و وتەی لێوەرگیراوەو پاشان بە كەفالەتی 200 ملیۆن دۆلار ئازادكراوە.
لەمانگی شوباتی ئەمساڵ دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەكێتی لە كەركوك پرسی بەهەدەردانی 950 ملیۆن دیناری بردوەتە داواكاریی گشتیی كەركوك و لەوێوە كەیسەكە جوڵێندراوە هەفتەی رابردوو، دادگای لێكۆڵینەوەی دەستپاكی كەركوك، بڕیاری بانگهێشتكردن و دەستگیركردنی بۆ راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك لەسەر ئەو سكاڵایە دەركرد، كە پارەكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی ئازادكراوە دیاریكرابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group