ترامپ: له‌لێدانى ئێران په‌شیمان نه‌بومه‌ته‌وه به‌ڵكو رامگرتوه
23/06/2019 عێراق
له‌وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن په‌شیمانبوه‌ته‌وه
نه‌وا
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "له‌لێدانى ئێران په‌شیمان نه‌بومه‌ته‌وه، ته‌نها رامگرتوه".
دۆناڵد ترامپ له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویه‌تى "په‌شیمان نه‌بومه‌ته‌وه له‌لێدانى كۆمارى ئیسلامى ئێران وه‌ك به‌و شێوه هه‌ڵه‌یه‌ى باس ده‌كرێت، به‌ڵكو ته‌نها ئه‌نجامدانى لێدانه‌كه‌م له‌م قۆناغه‌دا راگرتوه".
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردو سوپاى پاسدارانى ئێران بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كى سیخوڕ‌ى ئه‌مریكایان له پارێزگاى هورمزجان له‌باشورى ئێران خستوه‌ته‌خواره‌وه و دواتریش رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه، كه ترامپ رازى بووه له ئامانجى سه‌ربازى ئێران بدرێت وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كاره‌یان، به‌ڵام دواتر به‌شێوه‌یه‌كى كتوپڕ په‌شیمان بوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی په‌شیمانبونه‌وه‌كه‌ی، ترامپ ده‌ڵێت "پرسیارم له به‌رپرسانی كرده‌وه‌كه كرد، زه‌ره‌ری گیانی له لێدانه‌كاندا چۆن ده‌بێت؟ پێیانوتم 150 كه‌سێك ده‌كوژرێن، منیش پێم باش نه‌بوو گیانی ئێرانییه‌كان بكێشین، بۆیه لێدانه‌كه‌م 10 خوله‌ك به‌ر له جێبه‌جێكردنی راگرت".