عادل عه‌بدولمه‌هدى و نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش رێكده‌كه‌ون

23/06/2019 عێراق

نه‌وا
به‌شار كیكى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌سه‌ر لیستى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاشكرایكرد، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێككه‌وتون.
كیكى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تی "سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانى ئیجابى و به‌ به‌رهه‌م بون".
ده‌شڵێت "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق رێكه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پێكبهێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ رێگه‌ى رێككه‌وتنه‌وه‌".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌، گرنگترین كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و هه‌نارده‌ى نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانه‌، له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوشدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group