نه‌وا
گۆڤارى National Interestى ئه‌مریكى تایبه‌ت به‌بوارى ئاسایش و به‌رگرى بڵاویكرده‌وه، تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كێك له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه، كه له خێرایى ده‌نگ زیاتره، ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ پاكستان‌دا زیاد ده‌كات.
گۆڤاره‌كه له‌راپۆرتێكدا باسى له‌وه‌كردوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ى موشه‌كى خێراتر له ده‌نگ له‌لایه‌ن هیندستانه‌وه شكستى هێناوه، به‌ڵام پلانه‌كه بۆ خۆى هه‌نگاوێكى شه‌ڕه‌نگێزانه‌یه له‌شه‌ڕى ساردى وڵاته‌كه له‌گه‌ڵ پاكستان.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانى خێرایى به‌رزتر له خێرایى ده‌نگ هیندستان پێویستى به‌وه نییه، خێرایى 20 ماك (ماك پێوانه‌ی تایبه‌ت به ده‌نگ) به‌ده‌ستبهێنێت و ته‌نها پێویستى به‌وه‌یه بگاته خێرایى 5 ماك.
گۆڤاره‌كه باس له‌وه ده‌كات، مه‌وداى نێوان هیندستان و پاكستان 700 كیلۆمه‌تره و ئه‌گه‌ر موشه‌كێك له یه‌كێك له وڵاته‌كانه‌وه بته‌قێنرێت، كه خێراییه‌كه‌ى 5 بۆ 10 ماك بێت، ئه‌وا له ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێكى زۆر كه‌مدا ده‌گاته وڵاته‌كه‌ى دیكه.
"ماك" بۆ پێوانه‌ی خێرای به‌پێى خێرایى ده‌نگ به‌كارده‌هێنرێت و خێرایى ده‌نگیش یه‌ك ماكه، روسیا خاوه‌نى موشه‌كى سه‌روو خێرایى ده‌نگه و ئه‌وه‌ش ئه‌مریكاى نیگه‌ران كردوه، چونكه ئه‌و موشه‌كانه‌ى روسیا ناتوانرێت رێگه‌یان لێبگیرێت پێش پێكانى ئامانجه‌كه‌ى و ده‌توانێت زۆر به‌ئاسایى فڕۆكه هه‌ڵگره‌كان له‌ناوببات، هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م گورزیدا ده‌توانێت جبه‌خانه‌ى ئه‌تۆمى دوژمنه‌كه‌ى له‌ناوببات به‌خێراییه‌ك، كه ته‌نانه‌ت فریاى ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ون كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى لێ ببه‌ستن.