نه‌وا
هه‌نا عه‌لى فه‌یاز جێگرى داواكارى گشتى له سه‌رۆكایه‌تى داواكارى گشتى به‌غدا ده‌ڵێت، 542 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى دژى تۆمه‌تباران هه‌یه، كه له‌ده‌ره‌وه‌ى عیراقن، به‌ڵام زۆرینه‌ى وڵاتانى جیهان هاریكارى ناكه‌ن له‌وباره‌یه‌وه.
هه‌نا عه‌لى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، داواكارى گشتى به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران له‌ده‌ره‌وه وڵات ده‌كات، به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تانى دیكه وه‌ك پێویست نییه.
وتیشى "له‌ساڵى 2003ه‌وه 542 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى دژى تۆمه‌تبارانى هه‌ڵاتو هه‌یه، گێڕانه‌وه‌ى تۆمه‌تباران یه‌كێكه له سیماكانى هاریكارى نێوان وڵاتان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تاوان و دانانى سنورێك بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى تاوان و به‌پێى یاساش عیراق تۆمه‌تباران راده‌ستده‌كاته‌وه".
جێگرى داواكارى گشتى به‌غدا باسى له‌وه‌شكرد، عیراق ئه‌ندامه له دامه‌زراوه‌ی پۆلیسى ئینته‌رپوڵ، به‌ڵام زۆرینه‌ى ده‌وڵه‌تان به‌تایبه‌تى ئوردن و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا هاریكارى ناكه‌ن.