لەم هەفتەیە پلەكانی گەرما تا 51 پلە بەرز دەبێتەوە

23/06/2019 عێراق

نەوا
شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی گەرمای كورتخایەن ڕوو لەعیراق دەكات و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما بۆ 51 پلە بەرز دەبێتەوە.
سادق عەتیە شارەزای كەشناسی لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی هاوین پلەكانی گەرما لەشارەكانی عێراق بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی گەرمای كورتخایەن ڕوو لە عێراق دەكات كە بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرمایەوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە بەشێوەیەك لە هەندێ شوێن دەگەنە 51 پلە.
رونیشیكردووەتەوە، "شەپۆلەكە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و لەرۆژی هەینییەوە پلەكانی گەرما ئاسایی دەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group