روحانی: دەستوەردانەكانی ئەمریكا سەرچاوە كێشەكانی ناوچەكەیە

23/06/2019 جیهان

نەوا
حەسەن روحانی سەركۆماری ئێران، دەڵێت: "هەژموونی سەربازی دەستوەردەری ئەمریكا سەرچاوە كێشەكانی ناوچەكەیە. چاوەڕوانین لە هەموو رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان كاردانەوەی گونجاو بنوێنن دژ بە شەڕەنگێزی ئەمریكا".
روحانی باسی لەوەش كرد كە پابەندی بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوون، بەڵام هەر سزادراون و ئەمریكا سزای دەرمان و بەرهەمە خۆراكییەكانی بەسەر وڵاتەكەیدا سەپاندووە.
سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی هێزی ئاسمانیی ئەمریكا، روحانی رایگەیاند: "لە كۆندا بیرە نەوت، كەشتیە بارهەڵگرەكان و فرۆكە نەفەرهەڵگرەكانی ئێران رووبەڕووی هێرشی هێزی دەریاوانی ئەمریكا دەبوونەوە. دوواینجار فرۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكی كە كایەی ئاسمانی ئێرانی بەزاندو گوێی بە هۆشداریەكان نەدا خرایە خوارەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group