نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای زوممار ده‌ڵێت "به‌هۆی نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی و هاتنی هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا بۆ ناوچه‌كه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستا زیاتر له80%ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
ئه‌حمه‌د زومماری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای زوممار، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی وتویه‌تی "دوای نه‌مانی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری زوممار و هاتنی هێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی خێرا بۆ سنووره‌كه‌مان، دۆخه‌كه باشتر بووه، جموجووڵی داعش هه‌ر هه‌یه، به‌ڵام باشتر بووه و خه‌ڵكیش دڵنیا نابن تا هێزی پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ن".
وتوشیه‌تی "تا ئێستا زیاتر له80%ی ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سنوری زوممار و ته‌نها ئه‌وانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه داعش خانوه‌كانی سوتاندون، له‌وانه‌ش خانوی منیان سوتاندوه".
وتیشی "هه‌ركاتێك پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه، ئارامییش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه".