بەغدا.. كەسێك سەرجەم ئەندامانی خێزانێكی كوشت

24/06/2019 عێراق

نەوا
سەرچاوە ئەمنیەكانی عیراق ئاشكرایانكرد، كەسێك لەناوچەی بەكریەی شاری بەغدا هەستاوە بەكوشتنی سەرجەم ئەندامانی خێزانێك، كە لە دایك و باوك و دوو منداڵ پێكدێن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، رۆژی یەكشەممە كەسێك چوەتەسەر ماڵێك لەناوچەی بەكریە لەخۆرئاوای شاری بەغدا و تەقەی لە سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانە كردوە، كە لەماڵەكەدا بوون.
رونیشكراوەتەوە، خێزانەكە لە دایك و باوك و دوو منداڵیان پێكهاتوە و تەقەكەرەكەش سەرجەمیانی كوشتوە.
لە پاش روداوەكە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردوە و تەرمی قوربانیەكان گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادوەری، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكانیش تۆمەتبارەكە ئامۆزای ژنە كوژراوەكەیە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group