لەماوەی سێ رۆژدا 451 كۆچەر لەسنوری نێوان توركیا-یۆنان دەستگیركراون

24/06/2019 جیهان

نەوا
لەماوەی سێ رۆژدا 451 كۆچەر لەسنوری نێوان توركیا-یۆنان دەستگیركراون.
لەوبارەیەوە رۆژ عەزیز نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە توركیا رایگەیاند، رۆژی 22-6-2019 لەناوچەی چەشمەی سەربە شاری ئیزمیر 78 كۆچەر دەستگیركراون، كە خەڵكی كۆنگۆ و سۆماڵ و سوریاو ئەفغانستان و ئەفریقا بوون، هەمان رۆژ لەناوچەی ئایڤاجیكی سەربە شاری چاناكاڵێ 46 كۆچەر دەستگیركراون، كە یەكێكیان ئێرانی بوە و ئەوانی دیكە خەڵكی ئەفغانستان بون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژی 21-6-2019 لەناوچەی ئایڤاجیك سەربە شاری چاناكاڵێ 33 كۆچەری دیكە دەستگیركراون،  هەر هەمان رۆژ و لە هەمان ناوچە لەنێو بەلەمێكی دیكەدا 40 كەسی دیكەی دەستگیركراون، كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بۆ یۆنان، لە شاری ئەدرنەش 142 كۆچەر دەستگیركراون و خەڵكی میسر، جەزائیر، سوریا، ئەفغانستان، لیبیا، تونس و پاكستان بون.
راشیگەیاندوە، رۆژی 23-6-2019 لە شاری چاناكاڵێی توركیا 41 كۆچەر دەستگیركران، لە ناوچەی كوشاداسێ 56ی دیكە دەستگیركراون، كە 9 ژن و 29ی دیكەشیان منداڵ بوون، لە شاری بودروم-یش 15 كۆچەری نایاسایی دەستگیركراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group