سەدر: گەلی عیراق لە رووداوەكانی پشت پەردە ئاگاداردەكەمەوە

24/06/2019 عێراق

نەوا
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری خۆی لە تویتەردا دەڵێت "گەلی عیراق لە روداوەكانی پشت پەردەی سیاسی (پەرلەمانی و حكومی) ئاگاداردەكەمەوە، چونكە كەسی وا هەیە سورە لەسەر دابەشكاری تاییفی و نەتەوەیی و حزبی".
سەدر لە تویتەكەیدا باسی لەوەكردوە، هەندێك خاڵكی گرنگ دەخاتە بەردەم گەل بۆئەوەی ئاگاداری روداوەكانی پشت پەردەی سیاسیی پەرلەمانی و حكومی بن، چونكە هەندێك هەن سورن لەسەر دابەشكاری تاییفی و نەتەوەیەی و حزبی. دەشڵێت "خۆم لە پێكهاتەی وزاری دورخستەوە و سوربوم لەسەرئەوەی تەكنۆكرات و سەربەخۆ بێت، بەڵام تەنها بەشێكی زۆر كەم پشتگیریكردین".
رونیشیكردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەك حكومەت توانای باشكردنی خزمەتگوزاریەكانی نییە، چونكە سیاسییەكان سورن لەسەر سود و بەرژەوەندی خۆیان، هیوامان وابوو خۆشەویستی نیشتمان گرنگترین سیمای حكومەت بێت و بڕیارەكان عیراقی بن، بەڵام بەداخەوە تائێستاش بڕیار لە دەرەوەی سنورەوەیە، هەیە ئاگری كێشمەكێشە هەرێمیەكان خۆش دەكات بۆئەوەی عیراق بخاتە مەترسییەوە.
رێبەری رەوتی سەدر داوا لە حكومەتی عیراق دەكات رێگەی خێرا بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی خۆپیشاندانەكان، ئەگەر خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان رێكخست. دەشڵێت "تائێستا كارەكانی ئەنجومەنی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی شەرمنانەیە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group