نرخی نەوتی خاو لە بەرزبونەوەدایە

24/06/2019 جیهان

نەوا
بەهۆی ململانێكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە، نرخی نەوتی خاو بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە نزیكەی 65 دۆلار.
بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، ئەمڕۆ دووشەممە لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی نەوتی خاو بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێك یەك بەرمیل خاوی برێنت 48 سەنت بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 64 دۆلار و 94 سەنت.
هەروەها یەك بەرمیل خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكی 75 سەنت بەرزبونەوەی تۆماركردوە و یەك بەرمیل بە 58 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، یەك بەرمیل خاوی رێكخراوی ئۆپێك-یش بە 65 دۆلار و 25 سەنت دەفرۆشرێت.
شارەزایان ئاماژە بەوەدەدەن، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو كێشمەكێشەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە بەتایبەتی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، هەروەها كێشەو ئاژاوەش لەچەند وڵاتێكی بەرهەمهێنی نەوتدا هەیەو سزاش بەسەر چەند وڵاتێكی دیكەدا سەپێنراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group