كچێك بەتەنها لەناو فڕۆكەیەكدا بەجێدەمێنێت و كەس خەبەری ناكاتەوە

24/06/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
كچێكی كەنەدی دوای ئەوەی لەگەشتێكدا لەناو فڕۆكە خەوی لێدەكەوێت، دوای گەیشتنی فڕۆكەكە بەشوێنی مەبەست كەس خەبەری ناكاتەوەو لەنیوەشەودا بەتاریكی خەبەری دەبێتەوە و توشی شۆك دەبێت.
رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، كچەكە كە ناوی تیفانی ئادامزە لە شاری كیبیكی كەنەداوە بەرەو تۆرینۆی پایتەخت بەسواری فڕۆكە گەشتی كردوە. سەرەڕای ئەوەی گەشتەكە تەنها كاتژمێرێك و 30 خولەك بوە، بەڵام كچەكە خەوی لێكەوتوە و دوای گەیشتنی فڕۆكەكە بە فڕۆكەخانەی تۆرینۆ كەس خەبەری ناكاتەوە، بەڵام لەناوەڕاستی شەودا لەتاریكی و سەرمادا خەبەری دەبێتەوە.
تیفانی باسی لەوەكردوە، دوای ئەوەی خەبەری بوەتەوە، هیچ شتێكی نەبینیوەو مۆبایلەكەشی شەحنی تێدا نەبوە و نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێتە تەوالێتی فڕۆكەكە، بەڵام هەرچۆنێك بێت روناكییەكی كەمی لە یەكێك لە دەرگاكانی فڕۆكەكەوە بینیوەو خۆی گەیاندوەتێ‌، دواتر دەرگاكای كردوەتەوە و هاواری بۆ یەكێك لە كارمەندانی فڕۆكەخانەكە كردوە و بینیویەتی، دوای هاواركردنیشی تیمی فڕۆكەخانە گەیاندویانەتە ماڵەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رویداوە توشی شۆك بوە و هێشتا بەتەواوەتی نەهاتوەتەوە سەرخۆی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group