هاوردەكردنی چەندین جۆر بەروبومی كشتوكاڵی قەدەغەكرا

24/06/2019 عێراق

نەوا
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هاوردەكردنی چەندین جۆر لە بەروبومی كشتوكاڵی قەدەغەكرا.
رۆژی دووشەممە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەكرد: بەمەبەستی پشتگیری كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی رێگە نادرێت چەندین بەروبومی كشتوكاڵی هاوردەی عێراق بكرێن.
رونیشیكردۆتەوە: بەروبومەكان بریتین لە "تەماتە، خەیار، پەتاتە، باینجان، كەلەرم، قەرنابیت، گێزەر، كاهو، شوتی، سیر، كولەكە و گەنمەشامی".
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشكردوە: هەركاتێك وەرزی بەرهەمی ناوخۆ كۆتاییهات ئەوە دەستدەكرێتەوە بە هاوردەكردنی ئەو بەرهەمانە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group