ناوەندی (PEN)ی كورد كۆنگرەی خۆی بەست

24/06/2019

نەوا
لە دەیەمین كۆنگرەی ناوەندی (PEN)ی كورد، (شێرزاد حەسەن)ی چیرۆكنووسی باشووری كوردستان، وەكو سەرۆكی شانازی هەڵبژێردرا.
ناوەندی (PEN)ی كورد، لە شاری ئۆلدنبۆرگی ئەڵمانیا دەیەمین كۆنگرەی بەست، دوای هەڵبژاردنی كۆمیتەی نوێی بەڕێوەبردنی گشتی، هەریەك لە شێرزاد حەسەن، چیرۆكنووسی دیاری باشووری كوردستان و د.بێریڤان دۆسكی، هاوسەرۆكی پێشووی ناوەندی (PEN)ی كورد وەكو سەرۆكی شانازی هەڵبژێردران.
لەراگەیەنراوی كۆتایی كرنگرەكەدا، ئاماژە بەوەكراوە كە كۆمیتەی بەڕێوەبردنی گشتی بۆ سێ ساڵی داهاتووە هەڵبژێردراوە كە كۆمەڵێك نوسەری هەر چوار بەشی كوردستانیان تێدایە.
ناوەندی (PEN)ی كورد سەر بە رێكخراوی (PEN)ی نێونەتەوەییە كە لە پێناو پێشخستنی وێژە و ئازادی رادەڕبڕین كاردەكات و هەر سێ ساڵ جارێك كۆنگرەی خۆی دەبەستێت.
(PEN)ی نێونەتەوەیی لەساڵی 1921 دامەزراوە و لە 144 ناوەندی سەربەخۆی نەتەوە جیاوازەكان پێكهاتووە و لەسەرتاسەری جیهان دەیان هەزار ئەندامی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group