نه‌وا
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "پێموانییه پۆستی پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك ئه‌وه‌نده گرنگ بێت وه‌زعی هه‌رێمی له‌سه‌ر بوه‌ستێت، چونكه هیچ ناگۆڕێت له‌ئێستادا".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتویه‌تی "نزیكه‌ی 10 مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتوه، ده‌بو بكرایه، چونكه ئه‌مه ناوچه‌یه‌كی بچوك و كه‌مه ده‌بو زوتر بكرایه، به‌ڵام دیاره كێشه‌كان زیاتر له‌سه‌ر چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت و چه‌ندی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رنا بڕواناكه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه بێت، چونكه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رنامه بوایه ره‌نگه هه‌موومان پێمان باش بێت، به‌ڵام تا ئێستاش دۆخه‌كه هه‌ر ئاڵۆزه هه‌رچه‌نده دواجار ده‌بێت ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ر رێكبكه‌ون، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیان و میلله‌ته‌كه‌ش له رێككه‌وتنیاندایه، ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون ره‌نگه كوردستان توشی كاره‌سات و ناخۆشی بكات".
وتوشیه‌تی " ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌ك به خه‌م كه‌ركوكه‌وه بونایه، كه‌ركوك به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه پێموانییه پارێزگارێك ئه‌وه‌نده گرنگ بێت، كه وه‌زعی وڵاتێك یا هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایه‌كیان بێت".