ئێران: ئەمریكا بە سزا نوێكانی دەرگای گفتوگۆی بەڕووی خۆیدا داخستووە

25/06/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەرگای دیپلۆماتی بۆ هەمیشە داخستوە.
عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەبارەی سزا نوێیەكانی ئەمریكا بۆسەر وڵاتەكەی رایگەیاند: ئیدارەی ئەمریكا بێهیوایە و دەیەوێت كۆنتڕۆڵی تەواوی چارەسەرە نێودەوڵەتیەكان بكات و پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی وێران بكات.
ناوبراو لە تویتێكیدا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وتیشی: سەپاندنی سزا بەسەر ڕابەری باڵای شۆڕشی ئێران و وەزیری دەرەوە مانای داخستنی ڕێگای گفتوگۆ و دیپلۆماسیە لەگەڵ واشنتۆن بە یەكجاری.
ئەوە لەكاتێكدایە كەرۆژی دووشەممە سەرۆكی ئەمریكا وەك وەڵامدانەوەیەك لەدژی خستنە خوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە، كۆمەڵێك سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندو كە سزاكان هەریەكە لە رێبەری شۆڕشی ئێران و وەزیری دەرەوەشی گرتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group