هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا دەبێت

25/06/2019
سمكۆ ئەسعەد راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

نەوا
سمكۆ ئەسعەد، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە یەكێك بوو لە كاندیدانی پۆستی وەزیری دادی عیراق، وازهێنانی لە حزبەكەی راگەیاند و نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە كرد.
سمكۆ ئەسعەد، لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردووە: هۆكاری بڕیارەكەی پشتیوانیكردنی یەكێتی بوو لە كەسێك بۆ وەزیری دادی عیراق كە لە دەرەوەی یەكێتی بووە، بۆیە بە فەرمی لە رێگەی مەكتەبی سیاسییەوە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی یەكێتی پێشكەش بە كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی كردوە.
سمكۆ ئەسعەد لە لێدوانەكەیدا بۆ كەناڵی رووداو جەختیكردەوە، پەیوەندی بەهیچ حزبێكی دیكەوە ناكات، بەڵكو كاری پارێزەری خۆی دەكات.
رۆژی دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019، پەرلەمانی عیراق حاكم فاروق ئەمین شوانی، وەك كاندیدی وەزیری داد پەسەندكردو دەنگی لەسەردرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group